٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەفا موسەوی: كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە نووسینگەی پارێزگاكان دەست بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ گوتەبێژ بە ناوی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سەفا موسەوی، ڕایگەیاند كە كۆمیسیۆن دەست بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنی بە دەنگدەران دەكات كە ئەوەش تەنیا لە نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكانە و تا رۆژی 25/4/2014 بەردەوام دەبێت.

موسەوی هەروەها گوتیشی: كۆمیسیۆن دەست بە دابەشكردنی كارتە ئەلیكترۆنییەكان لە نووسینگە سەرەكییەكانی بەغداد و پارێزگاكان دەكات بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی نیشتیمانی لە دوای بیستی ئەم مانگە.

داوای لەو هاووڵاتیانەش كرد كە كارتی ئەلیكترۆنییان وەرنەگرتووە، سەردانی بنكە سەرەكییەكانی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگاكانیان بكەن، دوا ڕۆژیش بۆ دابەشكردن 25/4/2014 دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار