هەولێرییەكان پشتگیریی خۆیان بۆ هەردوو لیستی 213 و 76 دووپات دەكەنەوە

هەولێر_تایبەت بەKDP.info/هاووڵاتیانی شاری هەولێر پشتگیریی خۆیان بۆ هەردوو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان 213بۆ پەرلەمانی عێراق و 76 بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دووپات دەكەنەوە و دەشڵێن: دەنگ بە لیستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین، چونكە تەنیا پارتی دەتوانێت خزمەتمان بكات و كار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی بكات.
یوسف تاهیری هاووڵاتی كە پیشەی شوفێرە، بۆ kdp.infoگوتی: هەرێمی كوردستان رۆژ بەڕۆژ پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت لە رووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و ژیانی تاكیش لە رووی داراییەوە زۆر گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە و هەروەها رێژەی هەژارانیش زۆر كەم بووەتەوە، ئەمەش هەموو بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە كە هەمیشە ئامانجیەتی ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان خۆشتر بكات.
لای خۆشیەوە هەمزە فایەقی فەرمانبەر، بۆ kdp.infoڕایگەیاند: من بێ دوودڵی دەنگ بە هەردوو لیستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە ئەزموونم لەگەڵیان هەیە و دەزانم لە رابردوودا هیچ بەڵێنێك بە خەڵكی نادەن كە جێبەجێی نەكەن و دروشمی لایەنەكانی دیكەشمان بینیوە هیچی جێبەجێ نەكراوە، بۆیە داوا لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەم دەنگ بە لیستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، چونكە تاكە حزبە دەتوانی ببێتە نوێنەری راستەقینەی خەڵكی كوردستان.
هەمزە فایەق زیاتر گوتی: یەكێك لە خەونەكانم ئەوەیە دەوڵەتی كوردی ببینم و دڵنیاشم دەوڵەتی كوردی لەسەر دەستی پارتی دیموكراتی كوردستان بە تایبەتی جەنابی سەرۆك بارزانی رادەگەیەندرێت.
هاووڵاتییەكی دیكە بە ناوی سیروان سەعدی كە پیشەی كارەباچییە دەڵێت: دەنگ بە لیستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە پارتی لە خزمەتكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان و ئاوەدانكردنەوەی درێخی نەكردووە كە بەدەستی رێژمی بەعس خاپوور كرابوو، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە توانی بە جۆرێك هەرێمی كوردستن پێش بخات كە بگاتە ئاستی وڵاتە پێشكەوتووەكان.
هەروەها ڕوونیشی كردەوە: لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە حیزبە بە جیددی كار بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی دەكات بە تایبەتی سەرۆك بارزانی كە تاكە خەونی ئەوەیە خۆی دەوڵەتی كوردی رابگەیەنێت.
بڵند ئیبراهیم




