٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی...ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیریكرنی هه‌ردوو لیستی 213 و 76ـی پ.د.ك به‌ڕێوه‌ چوو

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info/ ئه‌مڕۆ له‌ شاری سلێمانی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیریكردن له‌ لیستی 213ـیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و لیستی 76 بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام درا كه‌ تێیدا ژماریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له‌ پارێزگای سلێمانی و به‌رپرس و كارگێڕانی لقی چوار و كاندیده‌كانی هه‌ر دوو لیسته‌كه‌ ئاماده‌ی بوون.

له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا‌ باسی له‌ مێژووی پر له‌ سه‌ره‌وه‌ریی پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌ سه‌رده‌می شاخ و شار كرده‌وه‌ و باسی له‌و ده‌ستكه‌وته‌ مه‌زنانه‌ كرد كه‌ له‌ سایه‌ی خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتوونه‌ته‌ دی.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا به‌رپرسی لقی چوار داوای له‌ دۆست و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی كرد كه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوو لیسته‌كه‌ی پارتی بده‌نه‌وه‌. له‌و ئاهه‌نگه‌ جه‌ماوه‌رییه‌دا، ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی 213ـیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و لیستی 76 بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دووپات كرده‌وه.‌

 

هەواڵی پەیوەندیدار