٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی گۆڤاری گوڵان

سڵاو و ڕێز..

بەبۆنەی بیستەمینساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەم.

خۆشحاڵم کە دەبینم گوڵان لە بیستەمین ساڵی کاری خۆیدا هەنگاوێکی گرینگی دیکەی بۆ خزمەتی خوێنەرانی هەڵێناوە و جگە لە گۆڤارێکی دەوڵەمەند بە لێکۆڵینەوە و دیمانە و ڕاپۆرتی شیکاری، بۆتە ناوەندێک بۆ دیالۆگی بیروڕا جیاوازەکان و دەستی داوەتە چاپکردنی کتێبی سەنگین و بەسوود، بێ گومان ئەوە بەرهەمی ماندووبوونی ستافێکی کارا و دڵسۆزە. دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوادارم وەکچۆن گوڵانبەئەزموونترین گۆڤاری سیاسیی کوردستانە و سەنگی خۆی لە ڕاگەیاندنی کوردستانیدا پاراستووە، هەر بەوشێوەیە لە ڕەوتی پێشکەوتن و خزمەتکردنی پرۆژەی نەتەوەیی بەردەوام بن.

بەو هیوایەی ساڵی نوێی تەمەنی گۆڤارەکەتان، ساڵی بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتر بێت. دەستخۆشیتان لێ دەکەم و ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

20/4/2014

هەواڵی پەیوەندیدار