٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکگرتووی ئیسلامی چاوەڕێی نێچیرڤان بارزانییە لەگەڵیاندا کۆ ببێتەوە... بۆ ڕێککەوتنیش لەگەڵ پارتی گەشبینن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، ئەوان گەشبینن بەوەی لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بگەنە رێککەوتن. هاوکات دەڵێت، لە ئێستایشدا چاوەڕێی نێچیرڤان بارزانی دەکەن بۆئەوەی لەسەر ئەو پرسەی کە گرفتی بەشدارییانە لە حکوومەت دانوستان بکەن.

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکگرتووی ئیسلامی، مەولوود باوەمووراد، بە kdp.info-ی راگەیاند: ئێمە لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانمان داوا کردووە وەزارەتی کارەبامان بۆ بگۆڕن و، لە ئێستایشدا چاوەڕێی نێچیرڤان بارزانی دەکەین بۆئەوەی گفتوگۆی لەم بارەیەوە لەگەڵ بکەین.

مەولوود باوەمووراد گوتیشی: هێشتا ھیچ کاتێک دیاری نەکراوە کە لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کۆ ببینەوە.

باوەمووراد راشیگەیاند: "ئێمە وەکو یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان گەشبینین بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بگەینە رێککەوتن و بەشداریی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمدا بکەین."

شیاوی باسە پاش ڕێککەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و دیاریکردنی پشکی هەریەکێکیان لە کابینەی هەشتەمدا، شاندی پارتی پێوەست بە بەشداریی یەکێتیی نیشتیمانیی کورستان ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی یەکێتیدا کۆ بووەتەوە و تائامادەکردنی هەواڵەکە کۆبوونەوە درێژەی هەیە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار