٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەربەست تڕوانشى: لە ئاکرێ دەنگەکانى پارتى لە هەڵکشانە

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info/ بەرپرسی لقى 9ـی پارتى دیموکراتی کوردستان دەڵێت، جموجۆڵێکى زۆر بە لایەنگران و دڵسۆزانی پارتییەوە دەبینرێت لە تەواوی هەرێمی کوردستان و لە ئاکرێیش دەنگەکانى پارتى لە هەڵکشانە.

بەرپرسى لقى 9ـى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئاکرێ، سەربەست تڕوانشی بۆ KDP.info  گوتى: "داوا لە ئەندامان و لایەنگرانى پارتى دەکەم بەشێوەیەکى فراوان بەشدارى لە هەڵبژاردنەکان بکەن، چونکە مەسەلەکە دەنگدان نییە بە کەسێک یان لایەنێک، بەڵکو دەنگدانە بە ئایندەى ئەم گەلە."

تڕوانشی باوەڕی وایە کە هێزى کورد لەم قۆناغەدا بە پارتى دیموکراتى کوردستانەوە گرێ دراوە، شۆرشى بارزانیى نەمر و خەباتى پارتى دیموکراتى کوردستانی هەر لەو پێناوەدایە و ئێستاش خەباتی بۆ بەدیهێنانى تەواوى ئاواتەکانى گەلى کورددرێژەی هەیە".

گوتیشى: "ئێمە دەنگ بە سەربەخۆیى و ئازادیى کوردستان دەدەین، کە سەرجەم ئاواتەکانى بەستراوە بە بەرنامەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە".

 بەرپرى لقى پارتى ئەوەوشى خستەڕوو کە لە شارى ئاکرێ دەنگى پارتى بەرەو هەڵکشانى زیاتر دەڕوات کە ئەوەش جێگاى دڵخۆشیى هەموو لایەکە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار