ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر، لەپێناو بەردەوامبوونی ئارامی و خزمەگوزاری دەنگ بە لیستەکانی 213 و76 دەدەن

ھەولێر-تایبەت بە KDP.info/ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر بە بەردەوامی پشتگیریی خۆیان بۆ ھەردوو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان 213 بۆ پەرلەمانی عێراق و 76 ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دووپات دەکەنەوە و دەشڵێن: دەنگ بە لیستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، بۆئەوەی ئەو ئارامییەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە بەردەوام بێت.
ھاووڵاتی شەماڵ حەیدەر بۆ kdp.infoگوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان خەباتێکی بێوچانی کردووە و قوربانییەکی زۆریشی داوە بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی کورد، تا کورد بەم رۆژە گەیشتووە و لە سایەی خەباتی پارتی و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانیدا خەڵکی ھەرێمی کوردستان بە ئارامی دەژین، بۆ ئەوەی ئەو ئارامییەیش بەردەوام بێت، دەنگ بە ھەردوو لیستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم.
لای خۆشیەوە ھاووڵاتی فەرھاد ئیبراھیم کە پیشەی کاسبکارە بۆ kdp.infoرایگەیاند:دەنگ بەھەردووو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان 213بۆ پەرلەمانی عێراق و 76 بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەدەم، چونکە خزمەتێکی باشی خەڵکی ھەرێمی کوردستانی کردووە، بەبێ جیاوازی و تەنھا لە ماوەی چەند ساڵێکی کەم ھەرێمی کوردستان بە جۆرێک پێشکەوتووە کە کێبڕکێ لەگەڵ وڵاتە پێشکەوتووەکان دەکات.
فەرھاد ئیبراھیم گوتیشی: رۆژانە بەبێ ترس دەچمە سەر کارەکەم و ئێواران دەگەرێمە و بە ئارامی دەژیم، بۆیە پێویستە ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەنگ بە لیستەکانی پارتی بدەن، بۆئەوەی ھەمیشە بەم شێوەیە ئەمنیەتمان پارێزراو بیت.
ھاووڵاتی ھیوا فەریق دەڵێت: خۆم و بنەماڵەکەم دەنگ بە ھەردوو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، چونکە ھەر پارتییە دەتوانین پشتی پێ ببەستین و خزمەتمان بکات و بەرگریی لە مافەکانمان بکات و ھەر جارێک کێشەیەک بۆ کورد دروست بووە، تەنھا پارتی لە گۆرەپان دیار بووە و بەرگری لە مافەکانی کورد کردووە و، سەرۆک بارزانی توانیویەتی کێشەکە چارەسەر بکات، بۆیە داوا لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەم، ئەگەر دەتانەوێ ئارامی لە کوردستان بەردەوام بێت و ئەو مافانەی ماون بە دەستیان بھێنین، دەنگ بە ھەردوو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان 213بۆ پەرلەمانی عێراق و76 بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بدەن.
بڵند ئیبراھیم




