٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەلاح مستەفا: دەرگای نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە پاریس بە ڕووی هەموو كەسێكدا كراوەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەتی دەكاتەوە كە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پاریس كۆنترۆڵ كرابێت و رایگەیاند "دەرگای نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە پاریس بە ڕووی هەموو كەسێكدا كراوەیە."

دوای ئەوەی وا بڵاو كرایەوە، كە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پاریس لەلایەن ژمارەیەك گەنجی ناڕازی لە هەڵكەندنی خەندەق لە سنو‌وری نێوان هەرێمی كوردستان و سووریا هێرشی كراوەتە سەر، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەتی دەكاتەوە كە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پاریس كۆنترۆڵ كرابێت و رایگەیاند "دەرگای نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە پاریس بە ڕووی هەموو كەسێكدا كراوەیە."

لەبارەی ئەو خەڵكە ناڕازییەش فەلاح مستەفا گوتی "كۆمەڵێك گەنج هاتوون و نیگەرانیی خۆیان لەسەر ئەو خەندەقەی كە لەسەر سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان لێ دراوە دەربڕی و ئێمەش ئەو پەیامەی ئەوانمان گەیاندووەتە حكوومەتی هەرێمی كوردستان". هەروەها گوتی، پێشتریش خۆپیشاندانی هێمنانە بۆ بەردەم نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە بڕۆكسێل رێك خرابوو.

سەبارەت بە لێدانی ئەو خەندەقە لە نێوان سنووری هەرێمی كوردستان و سووریا، فەلاح مستەفا گوتی "دابینكردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ هەرێمی كوردستان لە پێشینەی كارەكانی حكوومەتی هەرێمە، چونكە هەموولایەك دەزانن ئێمە لە ناوچەیەكی دژواری وەك رۆژهەڵاتی ناوین دەبێ‌ چاوەڕێی هەموو پێشهاتێك بكەین و ئاسایشی هاوڵاتیانمان لەسەرووی هەموو ئەركێكەوەیە."

راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان هەرێمێكی شەرعییە و دانپێدانراوە و لە ئاستی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، "بۆیە داوا دەكەین بابەتیانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بكرێت، چونكە ئێمە وەك حكومەتی هەرێم پابەندین بە پەیماننامەو رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكان و رێز گرتن لە سنووری نێودەوڵەتی."

ئەو ڕوونی کردەوە، "بەپێی ئەزموونی پێشووتر كە خەندەقی لەم شێوەیە لە هەولێر و چەند شارێكی دیكەی كوردستان لێ دراوە، بەرپرسانی سەربازی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە پێویستیان زانی ئەم خەندەقە لەم سنوورەش لێ بدرێت، چونكە نامانەوێ نە تیرۆریست و نە قاچاخچی دزە بكەن بۆ ناو هەرێمی كوردستان، ئەمە لە كاتێكدایە دەروازەی سنووری یاسایی لە نێوان هەردوولا بە بەردەوامی كراوەیە."

سەبارەت بەو قسانەی لەسەر هەرێمی كوردستان دەكرێ، فەلاح مستەفا بە "موزایەدەی سیاسی" ناوی برد و گوتی "ئێمە لەسەرجەم دیدار و كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ گەورەبەرپرسانی وڵاتانی بڕیاربەدەست، لە نێوەندە نێودەوڵەتی و ناوەندە هزریەكان زۆر بە روونی داكۆكیمان لە مافی رەوای گەلی كورد لە سووریا كردووە و هانمان داون كە پشتگیری لە گەلی كوردستان بكەن بۆ گەیشتن بە مافەكانی. بۆیە ئێمە وای دەبینین ئەو قسانەی دەربارەی ئەو خەندە دەكرێت سەرجەمی لە چوارچێوەی موزایەدەی سیاسییە و هیچی تر.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی "كاتێك كە هەرێمی كوردستان دەرگای كردووەتەوە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران و ئەو هەموو هاوكارییەی كە كراوە، كە رێگای یاسایی هەبێت بۆ خەڵكێك دەیانەوێت بە قاچاخ بێن، بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان لە كوێدایە كەوا ئەو سنوورە بە واڵایی بمێنێتەوە." 

 

هەواڵی پەیوەندیدار