٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە رووداوەكەی سلێمانی

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.info/  ئەمشەو رووداوێكی نەخوازراو لەبەردەم لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی روویدا. ئێمە ئەو رووداوە بە گێرشێوێنییەك دەبینین بۆ تێكدانی ئەو كەشواهەوا دیموكرسییەی كوردستان تێیدا دەژیت، بۆیەش ئەوە بە كاری پلان بۆ دانراوی هیچ لایەنێكی سیاسی كوردستان دانانێین.

هەموو لایەكیش دڵنیادەكەینەوە كە بارودۆخەكە بەتەواوی لە كۆنترۆڵدایە و، دەزگا ئەمنییەكان لە پۆلیس و ئاسایش لە سلێمانی راسپێردراون كە لێكۆلینەوەی جیدی لەو رووداوە بكەن، باوەڕیشم بە توانا و جیدیەتی دەزگا ئەمنییەكان لە سلێمانی هەیە بۆ گەیشتن بە ئەنجامی لیكۆلینەوە لەو رووداوە و پاراستنی ئەمنییەتی خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی. بۆیەش داوا لە هەموو لایەنەكان، لەوانەش داوا لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین كە دان بەخۆیان دابگرن و، بەشێوەیەكی ئارام و باوەڕبوون بە دەزگاكانی حكومەت هەڵسوكەوت بكەن .  نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

19-4-2014

هەواڵی پەیوەندیدار