سلێمانی... ته‌قه له باره‌گای لقی 4ـی پارتی كرا و به هۆیه‌وه 2 كه‌س بریندار بوون

سلێمانی-/KDP.info بە گوتەی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی گولـلەی زۆر لە بارەگای لقی چواری پارتی لە سلێمانی دراوە بە هۆی ئەو تەقەیەی كە لێی كراوە؛ دەشڵێت بەو هێرشانە ورەی پارتی بەهێزتر دەبێت. بەپێی هەواڵێكی "كوردستان تی ڤی"یش، بە هۆی تەقەکانەوە دوو كەس بریندار بوون.
لەبارەی تەقەکردن لە لقی چواری پارتی، شەمێران عەلی، بەرپرسی ڕێکخستنی لقی چواری پارتی بۆKDP.infoگوتی: "دۆست و هەواداران و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی كوردستان لەبەردەم بارەگای لقی 4ی پارتی بە شێوەیەکی یاسایی دوور لە هەر گیروگرفتێک، بەپێی رێنمایەیکانی کۆمیسیۆن و لیژنەی ئەمنیی سلێمانی خەریکی ئاهەنگگێرانی خۆیان بوون، بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک چەکدار بە ئاشکرا لە لەناو پیکاب و مێکزەمینی لەو شەقامەوە ئیستبزازیان دەکرد و تەقەیەکی زۆریان لە لقی 4ی پارتی کرد، کە ئێستا شوێنی فیشەکی زۆر بە لقی 4ی پارتییەوە دیارە."
گوتیشی: "بەداخەوە ئەو هێرشە جگە لەوەی نابێتە هۆی زمانی لێکگەیشتن لەهەمان کاتدا شوێنێکی مەترسیدارە کە بتەوێت مەرامی سیاسی لە بارەگایەک ئاوەڵا بکەیت، بۆیە ئەم بارودۆخە لە هەر ئەگەرێکی خراپ بە دوایدا ئەو لایەنە لێی بەرپرسیارە کە بووەتە هۆی ئەم دۆخە."
ئەم گوتانە پاش ئەوە دێت كە ئه‌مشه‌و له شاری سلێمانی چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان له باره‌گای لقی 4ـی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و بە هۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.
پاش هەوڵی تەقەكردنی یەكەم، دووباره ته‌قه له باره‌گای لقی 4 ده‌كرێته‌وه به‌و هۆیه‌وه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كه‌س بریندار ده‌بێت
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند ته‌قه‌كان راسته‌وخۆ له باڵا‌خانه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێت و هه‌روه‌ها بۆ رووماڵكردنی ئه‌م هه‌واڵه بۆ گه‌یاندنی زانیاری، په‌یامنێری كوردستان تی ڤی ده‌گاته شوێنی رووداوه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرنانه په‌لاماری ده‌درێت و به په‌ڕۆی سه‌وز هێرشی كراوه‌ته سه‌ری سوكایه‌تییان به پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه.




