٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی.... لایەنگرانی حزبێكی سیاسی هێرشیان کردە سەر كاندیدێكی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info/  شەوی رابردوو ژمارەیەك هەواداری حزبێكی سیاسیی دیار لە شاری سلێمانی هێرشیان کردە سەر كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و پاش سوکایەتیپێکردنی، زیانیان بە ئۆتۆمبێلەکەیشی گەیاند.

 

كاندید لە لیستی 213-ی  پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەریوان حەمەعەلی، بە kdp.info-ی ڕاگەیاند: بە داخەوە شەوی رابردوو ژمارەیەك لە لایەنگرانی حزبێكی دیار و ناسراوی ئەم شارە بە ژمارەیەكی زۆر ئاڵاکەیانەوە كە ئیمەیان بینی، هەڵیانكوتایە سەرمان بە جنیودان و قسەی ناشیرین و سوكایەتكردن بە خۆمان و حزب و ئالاكەمان و، دەستیان كرد بە لێكردنەوەی ئەو ئاڵا و وێنانەی كە بە ئۆتۆمبێلەكەمانەوە بوو و پاشان بە بەرد و دار و پێلەقە كەوتنە لێدانی ئۆتۆمبێلەكە و زیانی زۆریان پێ گەیاند.

ئەو کاندیدەی پارتی هەروەها گوتی: بە داخەوە روویێكی ناشیرنیان پیشان دا و لە هەمان كاتدا دەیانویست ئازار بە خۆیشم بگەیەنن. من ئەم كارە بە كارێكی قێزەون و ناشیرینی دەزانم و دەڵنیایشم ئەم جۆرە كارە نابنە هۆی كەمكردنەوەی حەماسی لایەنگرانی پارتی لە شاری سلێمانی و ئەم كارە جگە لە بچووككردنەوەی قەبارەی خۆیان هیچی دیكە نابەخشێت.

مەریوان حەمەعەلی هاوکات داوای کرد کە، هاوولاتیان زیاتر هێمنی و ئارامیی شارەكە بپارێزین و "ئێمەش وەك كادیر و دوستانی پارتی بەردەوام دەبین لە هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی ئارام و لە چوارچێوەی یاسادا."

 

سلێمانی / ئارمان مەلازادە

هەواڵی پەیوەندیدار