مه‌سروور بارزانی، خه‌بات و تێكۆشانی خوالێخۆشبوو لیوا فارووق موفتیی، له هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵاندا به‌رز نرخاند
__2014_04_19_h18m28s37__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info/ مه‌سروور بارزانی، ئەمڕۆ شەممە به‌شداریی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو لیوا فارووق موفتی کرد و، خه‌بات و تێكۆشانی خوالێخۆشبووی له هه‌ردوو شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵان بۆ ئازادی و سه‌رفرازیی گه‌لی كوردستان به‌رز نرخاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19/4/2014 مه‌سروور بارزانی له هه‌ولێر به‌شداری له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو لیوا فارووق عه‌بدولكه‌ریم موفتی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان كرد، كه به نه‌خۆشییه‌كی دورودرێژ كۆچی دوایی كرد.
دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه بۆ گیانی خوالێخۆشبوو، مه‌سروور بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌میی خۆی راگه‌یاند و له خوای گه‌وره داوایكرد خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌ت و دڵۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و هیوایشی خواست ئه‌مه دواكۆستی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان بێت. هه‌روه‌ها خه‌بات و تێكۆشانی خوالێخۆشبووی له هه‌ردوو شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵان بۆ ئازادی و سه‌رفرازیی گه‌لی كوردستان به‌رز نرخاند.
له‌به‌رامبه‌ردا خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنیان كرد و سوپاسی ئاماده‌بوونی به‌ڕێزیان كرد، كه ده‌بێته هۆی سووك كردنی خه‌م و په‌ژاره‌ی كۆچی دوایی لیوا فارووق و هیوای ته‌مه‌ندرێژییان بۆی خواست.




