٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسیی پارتی، پێشوازی لە کردنەوەی کۆنسووڵخانەی چین لە هەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/  مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ شاندێكی حزبی شیوعیی چینیدا کۆ بووەوە و تێیدا بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و عێراق و كوردستان بە تایبەتی خرانە بەر باس. هەروەها ڕاگەیەنرا کە پارتی بڕیاری وڵاتی چین بە کردنەوەی کۆنسووڵخانە لە هەولێری پایتەخت، بەرز دەنرخێنێت.

ئەمرۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەڤاڵان ئازاد بەرواری و زەعیم عەلی و مەحموود محەممەد و رێبوار یەڵدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و هەروەها هەڤاڵان رەمزی شعبان ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسیی و ئەحمەد كانی بەرپرسی پەیوەندییەكانی نیشتمانی پارتی پێشوازییان لە شاندێكی حزبی شیوعیی چینی كرد.

لە دانیشتنەكەدا سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەر دوو حزب گفتوگۆ كرا، هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و عێراق و كوردستان بە تایبەتی ئاڵوگۆری بیرورا كرایەوە.

 هەڤاڵ ئازاد بەرواری ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی چینی بە بەرز نرخاند بۆ كردنەوەی كۆنسووڵخانەی وڵاتەکەیان لە هەولێری پایتەخت و هاوکات پێشوازی لە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی چینی لە كوردستان جەختی لێ کرایەوە.

لای خۆیانەوە شاندی وڵاتی چین خۆشحاڵیی خۆیان دەربری بۆ ناردنی شاندی پارتی بۆ وڵاتی چین.

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار