٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نزیکەی 8 هەزار بنکەی دەنگدان دەكرێنەوە... ماوەی دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی درێژ کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند، سبەی ماوەی دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان کۆتایی دێت، بەڵام بۆ 27ئەم مانگە درێژ دەکرێتەوە، تا زۆرترین رێژەی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان دابەش بکرێت.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی: کۆی بنکەکانی دەنگدانی گشتی 7ھەزار و 764 بنکەیە کە زیاتر لە56 ھەزار ویَستگەی تێدایە و بنکەکانی تایبەتیش بە میدیاکاران 19ویَستگە تەرخان کراون و پێنج ویَستگەیش بۆ دەنگدانی ڤی ئای پی تەرخان کراوە.

سەبارەت بە پارێزگای ئەنباریش سەربەست مستەفا رایگەیاند: خەڵکی پارێزگای ئەنبار لە ھەر شوێنێک بن دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن و ھەندێک بنکەی تایبەتیان بۆ کراوەتەوە و ئالیەتێک بۆ چۆنیەتیی دەنگدانیان دانراوە کە ژمارەی بنکەکانیان 96بنکەیە و526 ویستگەی تێدایە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی: بۆ دەنگدانی نەخۆش و گیراوەکان 189وێستگەیان بۆ دانراوە.

ئامێدی روونیشی کردەوە، بۆ دەنگدانی ھێزە ئەمنییەکانیش 532بنكە دانراوە و 2ھەزار و 557 وێستەگە لەخۆ دەگریَت و 35بنکەش بۆ ئاوارەکان کراوەتەوە کە 81 وێستگە لەخۆ دەگریَت.

ئامێدی هاوكات ئاماژەی دا: ئەو ھەڵبژاردنانە لە 19وڵات بەڕێوە دەچێت و لە فینلەندا ھەندێک کێشەمان ھەیە، ئەگەر چارەسەر بکرێت رەنگە بکرێتە 20وڵات، لەو وڵاتانەش 102بنکە کراونەتەوە کە 654وێستگە لەخۆ دەگریَت و کۆی گشتیی بنکەکان زیاتر لە ھەشت ھەزار و 720بنکەیە و زیاتر لە 60ھەزار و 300وێستگە لەخۆ دەگریَت.

سەبارەت بە ژمارەی بریکاری قەوارە سیاسییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە 60ھەزار بریکار و ژمارەی چاودێرە ناوخۆییەکان 38ھەزار و 179چاودێرە و ژمارەی چاودێرە نێودەوڵەتییەکان 1249چاودێرە و بۆجاری یەکەمە ئەو ژمارەیە ناوی خۆی تۆمار بکات و ژمارەی میدیاکارە نێوخۆییەکان ھەزار و 325میدیاکارە و میدیاکارە نێودەوڵەتییەکان 278میدیاکارن.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئامێدی گوتی: 85% کارەکانی خۆمان تەواو کردووە و ئێمە سوورین لە کاتی خۆیدا ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدەین.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە 30/4/2014بەرێوە بچێت.

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار