فەلاح مستەفا: حكوومەت مەبەستیەتی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان دیموکراسیانە ئەنجام بدرێت

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ھەمووھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە و سەرکەوتووانە ئەنجام بدرێت.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە بۆ ھەردوو ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەخت لە سێ خاڵی گرینگ دەكاتەوە كە ئەمانەن: "ئێمە پابەندی ئەو پرۆسە دیموکراسیەین لە ھەرێمی کوردستان دەستمان پێ کردووە و دەمانەوێت زیاتر ئەو پرۆسەیە پێش بكەوێت؛ خاڵێکی دیکە ئەوەیە كە ئێمە بڕوامان بە دیموکراسی ھەیە و، دەمانەوێ پراکتیزەیشی بکەین و، خاڵی سێیەمیش زۆرترین چاودێری بیانی و ناوخۆییمان دەبێت بۆئەوەی زیاتر متمانە بەو پرۆسەیە بدات کە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت."
فەلاح مستەفا گوتیشی: ئەم پرۆسەیە بە لای ئێمەوە زۆر گرینگە و ئەوەی لە توانای حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بێت ئەنجامی دەدەین، هەروەها بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئامادەکاری و سازدانی ئەم ھەڵبژاردنە كار دەكەین.
بڵند ئیبراھیم




