هێمن هەورامی: سەركەوتنی و بەهێزیی پارتی بە مانای سەركەوتن و بەهێزیی كوردستانە

سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردن لە لە ئەورووپا و ئەمەریكا، هێمن هەورامی دەڵێت، دەبێت ئەم هەڵبژاردنە بە بردنەوەی پارتی كۆتایی بێت، بۆ ئەوەی پەیام بگاتە دۆست و نەیارەكانی پارتی كە زۆرینەی زۆری رەوەندی كوردی لەگەڵ پارتی و رێبازی بارزانیی نەمردان. گوتیشی، سویسرایش یەكێكە لەو وڵاتانەی ئەووروپا كە بەشێكی زۆری دەنگەكانی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت. جەختیشی كردەوە، سەركەوتنی و بەهێزیی پارتی بە مانای سەركەوتن و بەهێزیی كوردستانە
لە درێژەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردن لە لە ئەورووپا و ئەمەریكا، هێمن هەورامی، رۆژی 17/4/2014 بە ئامادەبوونی ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن، عومەر زاوێتی، لە سویسرا - شاری (زیوریخ) كۆبوونەوەیەكی فراوانی بە دەستەی ناوچەی سویسرا و بەرپرسی رێكخراوەكان و بەرپرسی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و چەندین ئەندام و لایەنگری پاتی كرد.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا هێمن هەورامی پوختەیەكی كورتی لە سەر دواڕەوشی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ئەو كێشمەكێشە هەنووكەییەی نێوان هەولێر و بەغدای بۆ ئامادەبووان شیی كردەوە و، بە وردی تیشكی خستە سەر بایەخی هەڵبژاردنی 30ـی نیسان و ستراتیژیەتی ئەم هەڵبژاردنە بۆ پارتی كە وەك حزبێك، پێگەی كورد لە ئایندەی هاوكێشەكانی عێراق بەهێز دەكات. لە درێژەی قسەكانیدا هەورامی سەركەوتنی و بەهێزیی پارتی بە سەركەوتن و بەهێزیی كورد و كوردستان ناو برد، مێژوویشی بە بەڵگە هێنایەوە بۆ ئامادەبووان، كە لە هەر سەردەمێك پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێز بووبێت ئەوا كورد زیاتر ماف و خواستەكانی لە لایەن حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بەرجەستە دەكرا.
سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردن هاوكات بە ئامادەبووانی ڕاگیاند كە زۆر گرنگە هەموو هەڤاڵان هەوڵ بدەن لە 30ـی نیساندا لاپ چڕی بەشداریی لە هەڵبژاردندا بكەن، ئەمەش بە مانای بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگە بۆ پارتی، چونكە پارتی و بارزانی رەگ و ریشەیەكی پتەویان هەیە لە ناو رەوەندی كوردی.
لە بەشێكی تری كۆبوونەكەدا، هەورامی ئاماژەی دا كە دەبێت ئەم هەڵبژاردنە بە بردنەوەی پارتی كۆتایی بێت، بۆ ئەوەی پەیام بگاتە دۆست و نەیارەكانی پارتی كە زۆرینەی زۆری رەوەندی كوردی لەگەڵ پارتی و رێبازی بارزانیی نەمردان، سویسرایش یەكێكە لەو وڵاتانەی ئەووروپا كە بەشێكی زۆری دەنگەكانی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت، هەر بۆیە كاركردن تێیدا ئاسانە.
سەنگەر هەورامی




