چین خواستی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی کۆنسووڵخانە لە هەولێر ڕاگەیاند

هەولێر-KDP.info/نوێەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسیای رۆژئاوا و باكووری ئه‌فریقا، له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زیی حزبی شیوعیی چین، خواستی وڵاتەکەی بۆ كردنه‌وه‌ی کۆنسووڵخانەی گشتی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند. د.كه‌مال كه‌ركوكییش، په‌ره‌پێدان بە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعیی چین و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چینی بە گرینگ وەسف کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، د.كه‌مال كه‌ركوكی و به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه كوردستانی و عێراقییه‌كانی پارتی، ئه‌حمه‌د كانی،به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌ب، پێشوازییان له جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسیای رۆژئاوا و باكووری ئه‌فریقا، له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زیی حزبی شیوعیی چین، جیانگ جیانهوا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا د.كه‌مال كه‌ركوكی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردن و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا پێشوه‌چوونی گرنگ به‌خۆیه‌وه ببینێ. و بواری دایه شاندی میوان بۆچوون و پرسیاره‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو.
جیانگ جیانهوای سه‌رۆكی شاندی حزبی شیوعیی چینیش، خۆشحاڵیی خۆی به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كوردستان ده‌ربڕی و ئارامی و سه‌قامیگری هه‌رێمی كوردستان به گرنگ باس كرد و تیشكی خسته سه‌ر پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان حزبی شیوعیی چین و پارتی دیموكراتی كوردستان.
له به‌رده‌وامی قسه‌كانی كردنه‌وه‌ی کۆنسووڵخانەی گشتیی وڵاتی چینی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه. بوونی کۆنسووڵخانەی چینی له كوردستانیش ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه كولتووری و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌كانی هه‌ردوو لا.
هاوكات ئاماده‌یی وڵاتی چینیشی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی كوردستان، له راهێنانی كارمه‌ندان و كادرانی كه‌رته جیاوازه‌كانی كاركردن له هه‌رێمی كوردستان. هاندانی كۆمپانیا چینییه‌كان بۆ هێنانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌شداربوونیان له پرۆسه‌ی بنیادنانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه به‌م ماوه كورته له مێژووی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان جێگای شانازی و سه‌رسوڕمانه كه به‌م شێوه‌یه و وا خێرایە گه‌شه‌ی كردووه و ئاسایش و سه‌قامگیریی ته‌واوی به‌رچاوه.ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای كۆمپانیا جۆراوجۆره‌كانی چین، شه‌ریكاتی نه‌وتی چینیش ئاماده‌ن بێنه كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنان.
له‌به‌رامبه‌ردا د.كه‌مال كه‌ركوكی، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لای به گرنگ وه‌سف كرد و هیوایشی خواست داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعیی چین و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چین گه‌شاوه و رووناك بێ، له هاوكاریكردنی یه‌كتر، خۆشحاڵیی خۆیشی نیشان دا به كردنه‌وه‌ی کۆنسووڵخانەی چین له هه‌رێم و دڵنیای كردنه‌وه كه به باشی هاوكار و پشتیوانی ده‌كرێن له هه‌موو رووێكه‌وه. راشیگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان و پاراستنی مافی به‌رامبه‌ر و جیاوازی له‌گه‌ڵ هیچ وڵات و كۆمپانیایه‌ك ناكرێت. بۆمان زۆر گرنگه كه كامیان باشتر حزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ده‌رگایش كراوه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان.
کەرکووکی هاوکات كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر بارودۆخی كورد و كوردستان و به‌سه‌رهاته‌كانی بۆ شاندی میوان باس كرد و تێیدا تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵه‌ی وڵاته زلهێزه‌كان پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، زوڵم و ناعه‌داله‌تی به‌رامبه‌ر به گه‌ل و خاكی كوردستان بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كورد تووشی جینۆساید بێت، ئێستاش عێراقی تازه وا ده‌ركه‌وت كه فیدراڵیش چاره‌ی گونجاو نییه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌مووان دۆست و پشتیوان بن بۆ بڕیاری چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر خاكی خۆی كه له ئێستادا خۆی له كۆنفیدراڵی ببینێتەوە. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه مانه‌وه‌مان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا دووباره به‌ره‌و جینۆسایدێكی ترمان ده‌بات. چونكه هه‌م ته‌جرووبه‌ی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان له پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و هه‌م ئه‌م ته‌جرووبه‌یه‌ش واته ته‌جرووبه‌ی فیدراڵی له عێراق، به كرده‌وه ده‌ركه‌وتن، كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵاتێكی وه‌كو عێراق ناكه‌ن.
هه‌ر له‌و دانیشتنه شاندی میوان چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد له‌سه‌ر كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، د.كه‌مال كه‌ركووكیش پێی ڕاگەیاند؛ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد زۆر گرنگه، تاكو دنیا له زمانی نوێنه‌رانی كورد حه‌قیقه‌ت و بۆچوونه‌كانی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ببیستێت. بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه‌ی له رابردوو به‌رامبه‌ر به كورد له دنیادا بڵاو كراونه‌ته‌وه، تاكو كورد و داخوازییه‌كانی به حه‌قیقه‌ت وه‌كو خۆی به جیهان بگات.




