دڵشاد شەهاب: یەکگرتوو گرفت بۆ پێکهێنانی حکوومەت دروست ناکات.... لەگەڵ یەکێتییش كۆ دەبینەوە

هەولێر- /KDP.infoئەندامێکی شاندی دانوستاندکاری پارتی دەڵێت، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەت بە باشی بەڕێوە دەچن و، بابەتی گۆڕینی وەزارەتێکیش نابێتە لەمپەر لەبەردەم پێکهێنانی حکوومەت.
ئەندامی لێژنەی دانوستاندکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، دڵشاد شەهاب لە لێدوانێکدا بۆ KDP.infoگوتی: "هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بە باشی بەڕێوە دەچن و، ڕوانگەی بەشداریکردنی لایەنەکان لە حکوومەت، گۆڕان و کۆمەڵ و پارتی زۆر باش و ڕوونە و هەنگاوەکان لەو ڕووی یاساییەوە، چوونەتە بواری پراکتیکەوە".
گوتیشی: "لە ئایندەیەکی نزیکدا گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیدا ئەنجام دەدەین".
لەبارەی داواکاریی یەکگرتوو بۆ گۆڕینی وەزارەتەکەیان، دڵشاد شەهاب، ئەوەی خستەڕوو بە لای ئەوان و یەکگرتووی ئیسلامییەوە گۆڕینی وەزارەتێک نابێتە هۆی پەکخستنی یان ئاستەنگ دروستکردن لەبەردەم پرۆسەیەکی ئاوا گرنگدا.




