٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا: ڕووسیا کۆتایی بە داگیرکاریی باڵاخانە حکوومییەکانی ئۆکڕاینا نەهێنێت، سزا دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/  وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشدارییەکی نوێی دا بە ڕووسیا کە بەرەوڕووی توندترین سزا دەبێتەوە ئەگەر دەستەڵات و ڕۆڵی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکردنی باڵاخانە حکوومییەکان ڕۆژهەڵاتی ئۆکڕاینا بە کار نەهێنێت.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، سوزان ڕایس، گوتی، واشنتۆن جیددی دەبێت لە سزادانی ئەو کاسایەتیانەی لە سەرکردەکانی ڕووسیاوە نزیکن.

ڕایس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیداهاوکات ڕایگەیاند، سزاکان کەرتی گرینگی ئابووریی ڕووسیایش دەگرنەخۆ ئەگەر بێت و هێزەکانی ڕووسیا بچنە نێو خاکی ئۆکڕایناوە.

گوتەبێژێکیش بە ناوی سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتینەوە گوتی، ئەمەریکا وەها مامەڵە لەگەڵ ڕووسیادا دەکات وەک ئەوەی قوتابیی ئەو بێت و پێویست بێت لەسەری چاودێریی ئەرکەکانی قوتابخانەکەی بکات.

پیشتریش سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، باراک ئۆباما هۆشداریدا لەو ڕێککەوتنە هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکان کە لە ژنێف واژۆکرابوو و پێوەست بوو بە هێورکردنەوەی گرژییەکان.

ئۆباما گوتی، ئەو چاوەڕوانە تا بزانێت ڕووسیا تا چەند ەب ڕێککەوتنەکەوە پابەندە.

هەواڵی پەیوەندیدار