٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گوول، ئاڵوگۆڕی پۆستەکان لەگەڵ ئەردۆگاندا بە دوور دەبینێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆیتەرز-KDP.info/سەرۆککۆماری تورکیا، عەبدوڵلا گوول بە ئاماژە بە هەردوو پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا لە لایەن ڤلادیمێر پوتین و دیمتری مێدڤێدیڤەوە کە لە ڕابردوودا ئاڵوگۆڕیان کردوون، دەڵێت، ئەم ئاڵوگۆڕە لە نێوان ئەو و ئەردۆگاندا بۆ تورکیا و دیموکراتییەت گونجاو نییە.

ئەو لێدوانەی گوول دەرگەی بە ڕووی ئەو پرسیارەدا کردەوە کە دەڵێت، ئەگەر هاتوو لە هەڵبژاردنی داهاتوو –مانگی ئۆگەست –دا کە بۆ سەرۆکایەتییە و ئەردۆگان بە دەستی نەهێنا ئەوا دەبێ کێ شوێنی بگرێتەوە، هاوکات وەها دەبیرێت کە گوول سەرۆکوەزیرانی داهاتووە کاتێک ئەردۆگان سەۆکایەتیی وڵات بە دەست دێنێت.

سەرکۆماری تورکیا، عەبدوڵلا گوول لە سەردانیدا بۆ پارێزگای کوتەھیای باشووری تورکیا، بۆ ڕۆژنامەنووسان باسی رۆژەڤی تورکیا و پرۆسه‌ی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماریی وڵاتەکەی کرد و گوتی، "ھیچ پڵانێکم بۆ داهاتوو نییە کە جارێکی دیکە دەست بە کاروباری سیاسی بکەمه‌وه.‌"

 لە وەڵامی ئەوەیشدا کە هاوشێوەی سەرۆکی ئێستای ڕووسیا مێدڤێدڤ کە لە 2008-دا جێی پوتینی گرتەوە و لە 2012-یشدا پۆسەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد، گوول گوتی، ئەو شێوە ئاڵوگۆڕە بۆ دیموکراتییەت گونجاو نییە.

پاش نوێژی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینییش، ئەردۆگان لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا گوتی، لێدوانەکەی سەرۆککۆماری نەبیستووە و هیچ شتێکی دی نەگوت پێش ئەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆککۆماردا کۆ دەبێتەوە.

گوول لە پێکهێنانی پارتیی دادوگەشەپێداندا لەگەڵ ئەردۆگاندا بووە و هاوپەیمانێکی نزیکی بووە. بەڵام وەها لە گوول دەڕوانرێت کە لە سەرۆکوەزیران میانڕۆتر بێت و لە هەندێ کاتیشدا نێوانیان گرژیی تێ کەوتووە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار