٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان: هێشتا بۆ سازدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان ئاگادار نەکراومەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بە KDP.info/سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، محەممەد سادق سورچی، بە KDP.INFO-ی راگەیاند، رێککەوتن کراوە بۆئەوەی ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت، بەڵام هێشتا من ئاگادار نەکراومەتەوە و رۆژەکەیشی دیاری نەکراوە.

محەممەد سادق سورچی گوتیشی: پێویستە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە 48 سەعات پێشتر ئاگادار بکرێمەوە، بۆئەوەی ئامادەکاری بکەین و ئەندامان ئاگادار بکەینەوە لە دانیشتنەکەی پەرلەمان ئامادە بن.

دوێنی دوای رێککەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە بزووتنەوەی گۆران و کۆمەڵی ئیسلامیدا، جەخت کرایەوە کە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار