٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قەرەتەپە.... چوار کەسی خێزانێک بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

قەرەتەپە- KDP.info/بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش بە ھاوەن ھێرشیان کردە سەر شارۆچکەی قەرەتەپە و، لە ئاکامدا چوار کەس لە یەک خێزان بوونە قوربانی.

 بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە، سەباح برایەتی، بەkdp.info-ی راگەیاند: "شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش بە ھاوەن ھێرشیان کردە سەر شارۆچکەی قەرەتەپە و گولە ھاوەنێک بەر ماڵێک کەوت، لە ئاکامدا دایک و منداڵێک شەھید بوون و دوو کەسی دیکەی هەمان خێزان بریندار بوون."

سەباح برایەتی گوتیشی: ئەو ماڵەی گولە ھاوەنەکەی بەرکەوتووە خاوەنەکەی ناوی فەلاح حوسێن شوکرە و لە نەتەوەی تورکمانە.

برایەتی هەروەها گوتی، ماوەیەکە چەکدارانی داعش ھەوڵی دزەکردن بۆ ناو ئەو شارۆچکەیە دەدەن، سەرەڕای ئەوەی ھەوڵی زۆر دراوە بۆ رێگریکردن لێیان، بەڵام ناوەناوە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار