٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا کارە نابەرپرسانەکەی (پەیەدە) سەرزەنشت دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولیر- KDP.info/  پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا، بە توندی کارە نابەجێ و نابەرپرسانەکان و دەستگیرکردنی ئەندامانیان لە لایەن حیزبی (پەیەدە)-وە سەرکۆنە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەوە سەرەتایەکی خراپی مامەڵەکردنە لەگەڵ پارتیمان.

 

لە بەیاننامەیەکیدا کە دانەیەکی بۆ KDP.infoنێردراوە، پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا ڕایدەگەیەنێت، هێزێکی سەربە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)  لە هەوڵی قەڵسکردنی هەڤاڵانماندان کە لە کۆنگرەدا بەشدار بوون و، ناهێڵن بگەڕێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان. هێزێکی سەربە پەیەدە لە 15-ی نیسانی 2014-دا کۆمەڵێک لە هەڤاڵانمانیان بۆ ماوەی ڕۆژێکی تەواو دەستبەسەر کردن کە هەڤاڵی سەرکردە، حاجی کالۆ یەکێک لە دەستبەسەرکراوان بوو، هاوکات بە زۆر ڕێگرییان لە 7 لە هەڤاڵانمان کردووە و بۆ هەرێمی کوردستانیان ناردوونەتەوە. ئەم کردەوەیە لە مێژووی ناوچەکەدا بێوێنەیە کاتێک بتەوێت بە زەبری چەک هاووڵاتیانی خۆت بۆ وڵاتێکی دی وەدەرنێی و نەهێڵیت بۆ زێدی خۆی بگەڕێتەوە."

 بەیاننامەکە هاوکات ڕایدەگەیەنێت "ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا، بە توندی ئەو ڕێکارە نابەرپراسەنەیەی پەیەدە سەرکۆنە دەکەین کە هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی پارتیماندا نابەرپرسان مامەڵەمان لەگەڵدا دەکات، لە کاتێکدا کۆنگرەکەمان دەستپێکردنی دانوستانی برایانەی نیوان کۆی لایەنەکانی بە زەرورەت هێنایە نەر باس لەپێناو بەرجەستەکردن و پاراستنی یەکڕیزیی کورد و دوورکەوتنەوە لە هەر شتێک کە ململانێکان قووڵ بکاتەوە و زیان بە دۆزی گەلەکەمان لەو قۆناخە چارەنووسسازەدا بگەیەنێت."

بەیاننامەکەهاوکات داوا لە پەیەدە دەکات بە جیددی لەو ڕێکارە نابەجێ و نابەرپرسارانەیەی بە خۆی دابچێتەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد و دۆزەکەی ناکات، جەختیش دەکاتەوە، "داخستنی دەروازەی سیمالکا، کەرتێکی فراوانی گەلەکەمان لێی زیانبار دەبن، چونکە ڕێڕەوێکی مرۆیی پێویست و گرینگە و نابێت بخرێتە چوارچێوەی مەرامە حیزبییە بەرتەسکەکان."

 

هەواڵی پەیوەندیدار