کۆمسیۆن 26قەوارەی دیکەی سیاسی سزا دا

بەغدا- KDP.info/گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، بەھۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، 26قەوارەی سیاسی غەرامە کراون.
لەبەیاننامەیەکدا، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، سەفا مووسەوی، رایگەیاند: بەھۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بانگەشەی ھەلبژاردنەکان، ئەنجوومەنی کۆمسیاران بڕیاری دا بە غەرامەکردنی 26قەوارەی دیکەی سیاسی.
مووسەوی گوتیشی: لەنێو ئەو قەوارە سیاسییانەی کە سزا دراون، کوتلەی دەوڵەتی قانوون بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی بە بری46ملیۆن دینار غەرامە کراوە، چونکە سەرپێچی لە رێنماییەکانی کۆمسیۆن کردووە.
مووسەوی جەختی کردەوە، کۆمسیۆن بەردەوام دەبێت لە چاودێریکرن و تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان کە لەلایەن قەوارە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێن تاوەکو ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان تەواو دەبێت.
بڕیار ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە30/4/2014بەرێوە بچێت.
بڵند ئیبراھیم




