٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرچاوەیەک: پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی ڕێککەوتن. وەزارەتی کشتوکاڵ و دەستەی ژینگەیان پێ درا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندی دانوستاندكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ کۆ بوونەوە و پاش گفتوگۆی نێوان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی داهاتوو ڕێککەوتن.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کورستان پێی ڕاگەیاندین کە، لە کۆبوونەوەی کەمێک لەمەبەری نێوان شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کورستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستاندا، پاش گفتوگۆ لە نێوان هەردوو لادا، ڕێکەوتن لەسەر بەشداریی کۆمەڵ لە کابینەی نوێدا واژۆ کرا.

سەرچاوەکە گوتیشی، وەزارەتی کشتوکاڵ و دەستەی ژینگە، پشکی کۆمەڵی ئیسلامی دەبێت لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا.

ڕێککەوتنی نێوان پارتی و کۆمەڵ پاش ڕێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕانە کە هەر ئەمڕۆ و پاش کۆبوونەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار