سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ئێران: مەوقعیەتی په‌که‌که و په‌یه‌ده له رۆژئاوای کوردستان، به‌رهه‌می رێكکه‌وتنیانە له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د

هەولێر-/KDP.infoسکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ئێران ده‌ڵێت، "لە ڕۆژئاوای کوردستان پاوا‌نخوازی هەیە"، جەختیش دەكاتەوە لەوەی ڕێكکەوتن لە نێوان پەیەدە و بەشار ئەسەددا هەیە.
سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ئێران، ئیبراهیم عه‌لیزاده، سه‌باره‌ت بە په‌یه‌ده و په‌که‌که له رۆژئاوای کوردستان و دەستەڵاتەكانیان ده‌ڵێت "ئه‌و مەوقعیه‌ته‌ی که په‌که‌که و په‌یه‌ده له رۆژئاوای کوردستان دروستیان کردووه، به‌رهه‌می ئه‌و رێکكه‌وتنه‌یه که له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د کردوویانه".
هاووڵاتی زیاتری لە زاری سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ئێران، ئیبراهیم عه‌لیزاده‌وە بڵاویكردووەتەوە و، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده(پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی) له رۆژئاوای کوردستان زۆرینه‌یه، سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ئێران ده‌ڵێت "ئه‌وه‌یان روونه که په‌که‌که له پشتیه‌تی، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ش نییه شه‌رعیه‌تێک بده‌ین به پاوا‌نخوازیی په‌یه‌ده، پێده‌چێت تا ڕاده‌یه‌ک پاوا‌نخوازی هه‌بێت".
ئەو ڕوونی دەکاتەوە، "پەکەکە ناتوانێت هەموو ستراتیژی خۆی تەنیا لە یەک شێوە خەباتدا تەسک بکاتەوە، ڕاستە ئەگەر پەکەکە جەماوەرێکی هەیە لە سووریا خۆی لە خۆیدا ئیرادەی نییە، لە لایەکی دیکەوە ئەوە ئیرادە نییە کە پەکەکە یان پەیەدە هەوڵ بدات لە بارودۆخێکی سیسیدا کە هاتووەتە ئاراوە کەڵک وەربگرێت بۆ ئەوەی کە دەیویست بە زەبری چەک و بە زۆر بە دەستی بهێنێت، ئێستا بە بە گفتوگۆ بە دەستی بێنێت."
عەلیزادە هاوکات باوەڕی وایە کە "پەیەدە و پەکەکە گفتوگۆیان لەگەڵ بەشار ئەسەددا لە لە قۆناخێکی باشتردا دەست پێ کرد و توانیان لە تەوافوق لەگەڵ دەوڵەتی سووریادا کەڵک ببینن."




