ڕاگه‌یاندراوى هاوبه‌شى لیژنه‌ى دانوستانكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان

له‌پێناو هێنانه‌دى به‌رژوه‌ندییه باڵا‌كانى گه‌له‌كه‌مان و له ڕوانگه‌ى هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و هێنانه‌كایه‌ى قۆناغێكى نوێى حوكمڕانى كه ئامانجى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كى؛ خزمه‌تى هاووڵاتیان بێت به‌بێ جیاوازى، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ڕێككه‌وتین:
یه‌كه‌م: پێكهێنانى حكوومه‌تى بنكه‌فراوان و یه‌كگرتوو كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئیراده‌ى ده‌نگده‌ران و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان و ڕێزگرتن له ده‌ره‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بێت.
دووه‌م: پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداره‌كانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ داڕشتنى به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌شى حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى چاكسازى و چه‌سپاندنى دامه‌زراوه‌یى له هه‌رێمى كوردستان.
سێیه‌م: كاراكردنى ڕۆڵى په‌رله‌مانى كوردستان به جۆرێك كه بتوانێت به شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ ئه‌ركه‌كانى له یاسادانان و چاودێریكردن و به‌دواداچوونى كاره‌كانى حكوومه‌تدا ئه‌نجام بدات.
چواره‌م: چه‌سپاندنى پره‌نسیپى (شه‌راكه‌ت) له ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندا كه سه‌رجه‌م هێزه به‌شداربووه‌كانى حكوومه‌ت، هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه بن له ده‌سه‌ڵات و دروستكردن و جێبه‌جێكردنى بڕیاردا. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هاوبه‌ش ده‌بێت له:
أ- پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ هاوبه‌شى له ده‌سه‌ڵاته سیادییه‌كاندا.
ب- هاوبه‌ش ده‌بێت له كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كورددستاندا به وه‌رگرتنى پۆسته‌كانى:
1- وه‌زیرى پێشمه‌ر‌گه.
2- وه‌زیرى دارایى و ئابوورى.
3- وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى.
4- وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى.
5- سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان.
6- هاوبه‌شى له داموده‌زگاكانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا كه دواتر دیارى ده‌كرێن.
پێنجه‌م: هه‌ردوولا پشتگیریى ته‌واوى سه‌رخستنى به‌رنامه‌ى هاوبه‌شى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه زامنى پاراستنى ئازادیى ڕاده‌ربڕین و ئینتیماى سیاسى و چوون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكى شه‌فاف و دوور له هه‌ر فشار و سزایه‌كى سیاسى بێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
17.4.2014
هه‌ولێر




