٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپەلە... شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبوونەوەدایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامی دەستی پێ کرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەندامی شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، مەروان گەڵاڵی، بە kdp.infoـی راگەیاند: وەڵامی پێشنیازەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادە کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ سەعات2:30لەگەڵ شاندی دانوستانکاری پارتیدا کۆ ببنەوە و تێیدا وەڵامی پێشنیازی پارتی بدەنەوە.

مەروان گەڵالی گوتیشی: ھەندێک بابەت ماون ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لێوە بکەن و ئەگەری ئەو ھەیە ئەمڕۆ دواکۆبوونەوە بێت لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار