د. کەمال کەرکووکی: لە دهۆك سەركەوتنی باش بە دەست دێنین

هەولێر-/KDP.info ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، د. کەمال کەرکووکی دەڵێت، پارتی سەرکەوتنێکی باش لە دهۆک بە دەست دەهێنێت و داویش لە لایەنگرانیان دەكات ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن لەبەرچاو بگرن.
د. کەمال کەرکووکی بۆKDP.info گوتی: "ئێمە وەک لێژنەی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە دهۆک تەواو پابەندنی ڕێنمایی و ڕێساکانی هەڵبژاردنین، بۆ ئەندام و لایەنگرانیشمان دووپاتی دەکەینەوە بە ئاستێکی بەرزی ئەخلاقی مامەڵە لەگەڵ ڕەوشی هەڵبژاردن بکەن و پایەندنی ڕێنمایەکانی کۆمسیۆن بن".
ئەوەشی خستەڕوو کە "پێشوازیێکی باش لە پارتی دەکرێت لەو پارێزگایە و ئومێد دەكەین سەرکەوتنی باش بە دەست بهێنین، چونکە خەڵکی ئەو شارە لە ماهیەتی پارتی تێگەیشتووە و دەزانن کە چۆن لە ڕابردوودا خزمەتی شارەکەیان کراوە و لێیشی بەردەوام دەبن."
بەكر و کارزان هەورامی




