٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆ بووەوە و دوانیوەڕۆیش لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامیدا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/پێشنیوەڕۆی ئیمڕۆ پێنجشەممە دواكۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی پێ كرد و ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامیش دەڵێت، بڕیارە دوای نیوەڕۆ لەگەڵ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە و ئەگەری ئەوە ھەیە ئەمڕۆ دواکۆبوونەوە بێت.

ئەندامی شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، مەروان گەڵاڵی، بە kdp.infoـی راگەیاند: وەڵامی پێشنیازەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادە کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ سەعات2:30لەگەڵ شاندی دانوستانکاری پارتیدا کۆ ببنەوە و تێیدا وەڵامی پێشنیازی پارتی بدەنەوە.

 

مەروان گەڵالی گوتیشی: ھەندێک بابەت ماون ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لێوە بکەن و ئەگەری ئەو ھەیە ئەمڕۆ دواکۆبوونەوە بێت لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار