چاودێرانی نێودەوڵەتی ژمارەیان گەیشتە 1454کەس

هەولێر-KDP.info/ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، سەربەست مستەفا، ڕایگەیاند، تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی تایبەت بە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی زیاد دەکرێن.
مستەفا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی کۆمسیۆن زیاتر گوتی، ژمارەی چاودێرانی نێودەوڵەتی تا دوێنێ چوارشەممە گەیشتووەتە 1454 چاودێر و، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش چاوی لەوەیە کە چاودێرانی نێودەوڵەتی لە پرۆسەی دەنگداندا کە لە 30ی نیسانی 2014-دا بەڕێوە دەچێت ئامادەییان هەبێت.




