٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.فەرهاد کەرکووکی: دەبێت سیاسەتی خزمەتگوزاری لە کەرکووک بگیرێتە بەر و یاریی بە داهاتەكەیەوە نەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- /KDP.infoبەرپرسی لقی پارتی لە چەمچەماڵ، دەڵێت، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بە یەکسانی پۆستە ئیدارییەكان دابەش بکرێن و گوتیشی، دەبێت سیاسەتێکی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لە کەرکووک بگیرێتە بەر و ئیدارەیەکی یەکسان ئەو شارە بەڕێوە ببات و یاریی بە داهاتەكەی نەکرێت و دوور بێت لە بیرکردنەوەی حیزبی.

بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەمچەماڵ، د.فەرهاد کەرکووکی، لە لێدوانێکدا بۆKDP.info گوتی: "داوا لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین لە ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە بن بۆ دەنگدان، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنیش ئارام بن، لە کاتێکدا دەنگدەری شارەکەمان دووبەشە، بەشێکی بۆ کاندیدەکانی شاری کەرکووکە و بەشێکی دیکە بۆ کاندیدەکانی سنووری پارێزگای سلێمانییە، ئەوەش بەهۆی بارودۆخی جیۆگرافیایی شارەکەوە، کە هێشتا سنووری ئیداری یەکلا نەکراوەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو دەبێت سیاسەتێکی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لە کەرکووک بگیرێتە بەر و ئیدارەیەکی یەکسان ئەو شارە بەڕێوە ببات و یاریی بە داهاتەكەی نەکرێت و دوور بێت لە بیرکردنەوەی حیزبی گوتیشی: "ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بە یەکسانی پۆستە ئیدارییەكان دابەش بکرێن، چونکە پەنجا بە پەنجا بەسەر چوو و پارتی هێزی یەکەمە، چۆن دەبێت بە یەکسانی وەزارەتەکان دابەش بکرێن، ئاواش دەبێ یەکە ئیدارییەکانی خوارەوە دابەش بکرێن، پارتی لەو بەشخوراوییە ڕزگاری ببێت".

 

كارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار