وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان بانگه‌شه‌یه‌كى كۆمپانیای "بلاك دایمۆند" ره‌ت ده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info/ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه به ته‌واوه‌تی ئه‌و بانگه‌شه هه‌ڵه‌یه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه له لایه‌ن كۆمپانیای بلاك دایه‌مۆنده‌وه كراوه و گوایا رێكکه‌وتنێكی ئیمزا كردووه بۆ كرینی نه‌وتی خاو له كێڵگه‌ی نه‌وتیی ته‌ق ته‌ق و دابینكردنی بۆ پاڵاوته‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن گرووپێكی كه‌رتی تایبه‌تی كوردی، به ناوی كۆمپانیای رێژوان به‌ڕێوه ده‌برێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه هیچ یه‌كێك له كۆمپانیای بلاك دایمۆند، كه باره‌گاكه‌ی له فلیپینه و كۆمپانیای رێژوان كه شه‌ریكی ئه‌و كۆمپانیا هاوبه‌شه‌یه به فه‌رمی له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان تۆمار نه‌كراون و، وه‌زاره‌ت زانیاریی نییه له‌سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه.
هاوکات ئاماژه دراوه كه كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئێنێرژی، كه كۆمپانیای كاركه‌ری كێڵگه‌ی ته‌ق ته‌قه، به وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی راگه‌یاندووه، كه ئه‌وانیش هیچ زانیارییه‌ك، یان مامه‌ڵه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بلاك دایمۆند و رێژواندا نییه و هه‌روه‌ها هیچ پاڵاوته‌یه‌كی نوێی له‌م شێوه‌یه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانه‌وه مۆڵه‌تی پێ نه‌دراوه و رێگه‌یشی پێ نادرێت كار بكات.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه بلاك دایمۆند هیچ بنه‌ڕه‌تێكی نییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ساخته و سه‌رلێشێوێنه‌ر، سه‌باره‌ت به كڕینی نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستاندا.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ڕاشیگەیاندووە کە، هه‌موو هه‌نگاوه پێویسته‌كان ده‌نێت بۆ رێگرتن له دابینكردنی نه‌وتی خاو بۆ بلاك دایمۆند یان رێژوان.
لە KTV-ییەوە




