٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پێنجشەممەی رابردووەوە پەیەدە دەروازەی سێمالکای داخستووە

سەرچاوە: KDP.info

پێشابور- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشابور دەڵێت، لە پێنجشەممەیرابردووەوە پەیەدە خاڵی سنووریی سێمالکای بە ڕووی هاووڵاتیانی ڕۆژئاوادا داخستووە و هێشتا نەیکردووەتەوە.

بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشابور، شەوکەت بەربوھاری، بەkdp.infoـی راگەیاند: پەیەدە لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە خاڵی سنووریی سێمالکای داخستووە و رێگا نادات ھیچ کەسێک ھاتوچۆ بکات. بەڵام لەلای ئێمەوە سنوور دانەخراوە، بەڵکو ئەوان خاڵی سنووریی سێمالکایان بە ڕووی ھاووڵاتیانی رۆژئاوای کوردستاندا داخستووە.

بەربوھاری زیاتر گوتی: لەئێستادا ھیچ کەسێک بە دەروازەی فەریدا ھاتوچۆ ناکات تەنھا ئەگەر لە شوێنی دیکەوە بە قاچاخ ھاتوچۆ بکرێت.

خاڵی سنووریی سێمالکا تاکە رێگایە بۆ گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان و ھاتوچۆی خەڵکی رۆژئاوا بۆ ھەرێمی کوردستان.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار