نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پرسی هەڵبژاردن و دۆسێی نەوتیان خستە بەر باس
__2014_04_16_h15m56s23__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info/له دیدارێكیاندا نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بارودۆخى ئێستاى عێراق و پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆتاییى ئه‌م مانگه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان خسته به‌ر باس و ده‌رباره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وتیش باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ولیر و به‌غدا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌موو عێراقدا بێت نیشان دا و سوپاسى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه هه‌میشه ویستوویه‌تى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ستیفن بیكرۆفتی باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کرد و کۆبوونەوەیەکیان ساز دا و تێیدا، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستپێشخه‌ریى سه‌رۆكوه‌زیران و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌نارده‌كردنى ڕۆژانه‌ى سه‌د هه‌زار به‌رمیلى نه‌وت تا دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ دۆستایى نه‌وت به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى و مایه‌ى ده‌ستخۆشى له قه‌ڵه‌م دا.
هاوکات بارودۆخى ئێستاى عێراق و پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆتاییى ئه‌م مانگه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ڵمه‌تى پڕۆپاگه‌نده و پێشنبینیى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى به‌ڕێوه‌چوونێكى ئارام و بێ كێشه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها باس له پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دیالۆگى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك لایه‌نى یه‌كه‌مى براوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ دامه‌زراندنى كابینه‌ى هه‌شته‌م و خواستى پێكهێنانى كابینه‌یه‌ك به به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان، كرا.
په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى یالۆگه‌وه كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وتیش باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ولیر و به‌غدا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌موو عیراقدا بێت نیشان دا و سوپاسى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه هه‌میشه ویستوویه‌تى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ریى سه‌رۆكوه‌زیران و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌نارده‌كردنى ڕۆژانه‌ى سه‌د هه‌زار به‌رمیلى نه‌وت تا دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ دۆستایى نه‌وت به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى و مایه‌ى ده‌ستخۆشى له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا بارودۆخى ناوچه‌كه به گشتى و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ تاوتوێ كران.




