فازڵ میرانی: خەباتی پارتی لەپێناو خزمەتی میللەتە و ئەمەیش گەورەترین شەرەفە بۆ ئێمە

هەولێر-KDP.info/ سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، لە میانەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەوە خەباتی پارتییە بگوترێت با پارێزگاری هەولێر بکرێت بە پارێزگاری شوێنەکانی دیکە تا ئەوانیش وەک هەولێر گەشە پێ بدات. سەبارەت بە داواپێشهاتەكانی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی هەرێمی كوردستانیش، میرانی رایگەیاند، كە بەر لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پێكهاتەی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رادەگەیەندرێت.
سەبارەت بە داواپێشهاتەكانی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی هەرێمی كوردستانیش، میرانی رایگەیاند، كە بەر لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە بریارە لە 30ـی ئەم مانگە ئەنجام بدرێن، پێكهاتەی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رادەگەیەندرێت.
هەروەها سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی كە سبەی پێنجشەممە بۆ رێككەوتن لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنەكان دواكۆبوونەوە ئەنجام دەدەن. فازڵ میرانی راشیگەیاند كە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتوونەتە رێككەوتن و بڕیاریشە سبەی یادداشتێكی لێكتێگەیشتن ئیمزا بكەن.
لەو کۆبوونەوە جەماوەرییە بەرفراوانەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوە چوو، میرانی هاوکات گوتی، "پارتی کەسی وای پێگەیاندووە کە خزمەتکاری خەڵکی خۆی بێت، پارتی خەبات دەکات لەپێناو خزمەتی میللەتە و ئەمەیش گەورەترین شەرەفە بۆ ئێمە." زیاتر گوتی، کوردستان بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانەوە کەسانی لێهاتووی تێدایە، بەڵام پارتی ویستوویەتی باشترینی بۆ خزمەتی هاووڵاتیان هەڵبژێرێت و گوتیشی "ئەگەر هاووڵاتییەکی ئاسایی بم دەنگ بە نەوزاد هادی دەدەم."
ن. جەبەلی




