جەژنی چوارشەمما سووری ئێزدیان بەڕێوە چوو

شێخان - KDP.info/لە شێخان و لە پەرستگەی لالش بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوی كوردانی ئێزدی، جەژنی سەری ساڵی ئێزدی كە ناوسراوە بە جەژنی چوارشەمما سوور، بەڕێوە چوو.
ئێزدییەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەركە ئایینییەكانیان سەردانی پەرستگەی لالشیان كرد و ژمارەیەك مۆمیان داگیرساند و ڕێوڕەسمەكەیان بەرز ڕاگرت.
بەپێی ئایینی ئێزدییەكان؛ چوارشەمما سوور، رۆژی دروستكردنی جیهانە و هاووڵاتیانی ئێزدی ئەو رۆژە بە جەژن و خۆشی بەڕێ دەكەن.
هەروەها كوردانی ئێزدی ئەو رۆژەیان لە یەكتری پیرۆز كرد و چەند چالاكییەكی جیاجیایشیان ئەنجام دا.
ن. جەبەلی




