به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وەوە له قه‌ره‌ته‌په هاووڵاتیه‌ك بریندار بوو و سێ خانوویش ڕووخان

هەولێر-KDP.info/ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ماوه‌ی سێ سه‌عاتدا شه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ناو شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په پارێزگای دیاله و دوو گوندی ده‌وروبه‌ری روویان دا.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای دیاله، زاهیر تاهیر گوتی: به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ماوه‌ی سێ سه‌عاتدا، شه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ناو شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په و دوو گوندی ده‌وروبه‌ری روویان داوه و تا ئێستا ئه‌وه‌ی زانرابێ هاووڵاتییه‌ك بریندار بووه و سێ خانوو داڕماون و ئۆتۆمبێلێكش سوتاوه. ئه‌و دوو گونده شیعه‌نشینن و ته‌قینه‌وه‌كان له نزیك حسێنییه‌ی یه‌كێ له‌و گوندانه روویداوه. زاهیر گوتی:"گومان ده‌كرێ چه‌كدارانی داعش ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌یان ئه‌نجامدابێ، چونكه هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌دا جێگیرن.




