٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گرتووخانەی ئەبوغرێب داخرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - KDP.info/بە گوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دادی عێراق، گرتووخانەی ناوەندیی بەغدا كە بە ئەبوغرێب ناسراوە، داخرا.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بە هۆی ئەوەی ئێستا شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هێزە سەربازییەكانی سوپای عێراق و چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیك گرتووخانەی ئەبوغرێب نزیك بووەتەوە، بڕیار درا گرتووخانەكە دابخرێت و سەرجەم بەندكراوەكانی ناو گرتووخانەكەش كە ژمارەیان 2400 بەندكراوە، بۆ گرتووخانەكانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باكووری عێراق گواستراونەتەوە و گرتووخانەكەش بە یەكجاری داخرا.

ن. جەبەلی

هەواڵی پەیوەندیدار