٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمسیۆن 10قەوارەی سیاسیی سزا دا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بەھۆی سەرپێچیی بنەماکانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانەوە، کۆمسیۆن سزای ژمارەیەک قەوارەی سیاسی و کاندیدانی بەشداربووی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی داوە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، سەفا مووسەوی، رایگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمسیاران پاڵپشت بە راپۆرتی لیژنەکانی تایبەت بە چاودێریکردنی سەرپێچییەکان، بڕیاری دا بە سزادانی 10قەوارەی سیاسی بە ھۆی سەرپێچیکردن لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە30/4/2014بەرێوە بچێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار