٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەرماندەی پرۆسەکانی جەزیرە و بادییە کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/وەزارەتی بەرگریی عێراقی ڕایگەیاند، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپترەکەیەوە لە باکووری شارۆچکەی هیت، فەرماندەی پرۆسەکانی جەزیرە و بادییە کوژرا.

لە بەیاننامەیەکیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی عێراق، کوژرانی فەریقی یەکەمی ڕوکن حەسەن کەریم خزەییری فەرماندەی جەزیرە و بادییەی ڕاگەیاند.

بەیاننامەکە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە کە فەرماندەی پرۆسەکانی جەزیرە و بادییەی تێیدا کوژارا، دووچاری کێشەیەکی تەکنیکی بووەتەوە، کاتێک ویتوویەتی لە بارەگای فەرماندەیی لە هیت بنیشێتەوە.

فەرماندەیی جەزیرە و بادییە ئەرکی لە بیابانی نێوان هەردوو پارێزگای ئەنبار و نەینەوا، هاوکات ناوچەگەلێکی سنووریی لەگەڵ سووریا لە ئەستۆ بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار