حه‌یده‌ر مولا : رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی سیاسی

حه‌یده‌ر مولا گوته‌بێژ به‌ناوی فراكسیۆنی عێراقییه له لێدوانێكدا به رادیۆی سه‌وای راگه‌یاند كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پێنج سه‌ركرده سیاییه‌كان له هه‌ولێر دژایه‌تی ده‌ستوور ناكات و جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان پابه‌ندی بن و جێبه‌جێی بكه‌ن .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌یسه‌م جبوری ئه‌ندام له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند كه ئیئتیلافه‌كه‌یان ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌یان قبولكردووه و ئاره‌زوی ئه‌وه‌شیان هه‌یه كه چاكسازی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن .
شایانی باسه گرنگترین خاڵه‌كانی ئه‌م نامه‌یه‌ی ئه‌م پێنج سه‌ركرده‌یه‌ی كه له هه‌ولێر له سه‌ری رێككه‌وتن بریتییه له كاراكردنی شه‌راكه‌تی نیششتیمانی و جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی هه‌ولێر .




