مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان چارشەما سوور لە ئێزدیان پیرۆز دەکات

بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی سهری ساڵی ئێزدی (جهژنی چارشهمبا سوور)، پیرۆزباییی گهرم له سهرجهم خوشك و برایانی كوردی ئێزدی له كوردستان و جیهان دهكەین و، هیوادارین ساڵی نوێ ساڵی هاتنەدی خەونەکانتان بێت.
کوردی ئێزدی نموونەیەکی دیاری خۆڕاگریی گەلەکەمانن و سەرباری هەموو ئەو زوڵم و زۆردارییەی ڕژێمەکانی عێراق، ئازایانە توانیتان بەرگریی لە ناسنامەی کوردایەتیتان بکەن.
هیوادارین ئەم جەژنە و هەموو یادەکانتان لە سایەی ئازادی و ئارامیدا بە خۆشی ببەنە سەر و هەمیشە لە شادی و ئارامیدا بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
15/4/2014




