د. فرسەت سۆفی: پێش هەڵبژادنەکان پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

هەولێر-/ KDP.info ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "زانیارییان هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا پەرلەمان کۆ ببێتەوە و ڕۆژێک دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لەوێشەوە کابینەی نوێی حکوومەت ڕاسپێردرێت. ئەوەش دەخاتەڕوو کە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێم نیشتیمانی دەبێت.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، د. فرسەت سۆفی، لە لێدوانێکدا بۆKDP.info گوتی: "زانیاریمان هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمان کۆ ببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێرێت دواتر پەرلەمان بە شێوەیەکی فەرمی سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی حکوومەت ڕاسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت پاشان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە واژۆ بکرێت".
گوتیشی: "دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەی کە ڕاگەیاندنی پێکهێنانی حکوومەت دەکەوێتە پێش هەڵبژاردن یان دوای هەڵبژاردنەکان، بەڵام بە دڵنیاییەوە وەک سەرۆکی هەرێم ئاماژەی پێدا پێکهێنانی کابینەی حکوومەت ناکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکانەوە".
ئەوەشی خستە ڕوو کە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشی نیشتمانی دەبێت و سەرجەم لایەنەکان تێیدا بەشدار دەبن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمان ڕوونی کردەوە پێش هەڵبژادنەکان پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.




