٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی: چاوەڕوان دەكرێت پارتی زۆرینەی رەهای دەنگەكانی ڕەوەندی كوردی لە هۆڵەندا بباتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمستردام-KDP.info/ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری هەڵمەتی هەڵبژاردن لە سنووری ناوچەی 6ـی ئەورووپا و 7ـی ئەمریكا، هێمن هەورامی، رۆژی 13/4/2014 لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی پێویست بۆ سەرپەرشتیی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری ناوچەی هۆڵەندا (ئەمستردام)، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی سەرجەم بەرپرسی رێكخراوەكانی كرد.

هەورامی لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بە وردی روانگەی پارتی و ئامانجی پارتی بۆ ئامادەبووان روون كردەوە، كە هەڵبژاردنی 30/4 سەبارەت بە پارتی زۆر كاریگەرە، بۆ یەكەم جارە پارتی بە لیستی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات، بەدەستهێنانی دەنگی زۆر بە مانای زیاتر پتەوكردنی پێگەی كورد لە ناو گۆڕەپانی سیاسی و دەستووری عێراقدا، هەر بۆیە كاركردن بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زۆر كە چاوەرێ دەكرێت پارتی لە هۆڵەندا زۆرینەی رەهای دەنگەكانی ناو رەوەندی كوردی بباتەوە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا چەند رێنمایی و راسپاردەی سەركردایەتی (پ.د.ك) گەیەنرایە بەرپرسی رێكخراوەكانی سنووری ناوچەی هۆڵەندا، باس لە وەش كرا، لەمەڕ ئەم هەڵبژاردنانە و پلانی بانگەشەی پێویست بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی رەوەندی كورد لە هۆڵەندا،

لە كۆتاییدا جەخت لەوە كرایەوە كە دەبێت هەموو لایەكمان رۆژی دەنگدان لە سەر سندوقەكانی دەنگدان ئامادە بین.

 

سەنگەر هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار