٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خاوەنی پرۆژەی دابەشکردنی دەستەڵاتەکان لە عێراقی نوێدا: عێراقی ئێستا لەبەریەک هەڵدەوەشێ و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دادەمەزرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ لە دیدارێکی رۆژنامەوانیی هەفتەنامەی گوڵاندا خاوەنی پرۆژەی دابەشکردنی دەستەڵاتەکان لە عێراقی نوێدا دەڵێت، پێویستە ئەمەریکا هاوکاری بۆ کورد و هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات، چونکە ئەوان باشترین و تاکە دۆستی ئەمەریکان لە عێراقدا. راشیدەگەیەنێ، ئەم عێراقەی ئێستا لەبەریەک هەڵدەوەشێت و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دادەمەزرێت.

 
خاوەنی پرۆژەی دابەشکردنی دەستەڵاتەکان لە عێراقی نوێدا، پرۆفیسۆر داڤید فلیپس گوتی، بەداخەوە ئەوەی ئێستا لە حکوومەتەکەی مالیکی دەیبینین، ئەوەیە بە تەواوەتی پرۆسەی دابەشکردنی دەستەڵاتەکانی دەستووری عێراقی پێشێل کردووە و بەرەو دیکتاتۆرییەت مل دەنێت و عێراق بووەتە دەوڵەتێکی شکستخواردوو .نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق، مەیلگەلێکی خۆسەپێنی مەترسیداری هەیە کە دەبێت بەرهەڵستی بکرێت و رەت بکرێتەوە.

ئەو پرۆفیسۆرە هاوکات باوەڕی وایە، کاتی گۆرینی رژێمی مالیکی هاتووە لە عێراقدا، بەڵام ئەمجارە لە رێی سندووقەکانی دەنگدانەوە.

پرۆفیسۆر داڤید فلیپس لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا دەڵێت هەرگیز عێراق دەوڵەتێکی شەرعی نەبووە. عێراق دروستکراوێکی کۆلۆنیاڵی بووە و هەمیشە دەوڵەتێکی ناشەرعی بووە و کێشەی عێراقیش بریتی بووە لە مەرکەزیەتێکی زیاد لە پێویستی دەستەڵات.
 
 دیڤید ئێل فلیپس داواش دەکات ئەمەریکا هاوکاری بۆ کورد و هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات، چونکە ئەوان باشترین و تاکە دۆستی ئەمەریکان لە عێراقدا، ئەم عێراقەی ئێستاش لەبەریەک هەڵدەوەشێت و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دادەمەزرێت.
جەختیش دەکاتەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بەرەزامەندیی بەغدا نییە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوت و غاز، ئەگەر بەغداش بەرهەڵستی ئەم مافە دەستوورییەی کرد، پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە سادەیی ئەم بەرهەڵستیانە پشتگوێ بخات.

هەواڵی پەیوەندیدار