بەرپرسى لقى 22-ی پارتى: هیچ یادێک لە گەرمیان نەکراوەتەوە تا ڕێگەی بەشداریکردنم لێ گیرابێت

گەرمیان-/ KDP.infoبەرپرسى لقى گەرمیانى پارتى ڕەتى دەکاتەوە هیچ یادێک لە ناوچەى گەرمیان کرابێتەوە و ڕێگە بە ئەوان نەدرابێت بەشدارى تێدا بکەن. ئەمە ڕەتکردنەوەیە دواى ئەوە دێت هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن بە شێوەیەکى چەواشەکاریانە باس لە بەشدارىنەکردنى پارتى دەکەن لەو ڕۆژەدا.
ئەکرەم ساڵح بەرپرسى لقى 22ى گەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆKDP.info لەبارەى ئەو هەواڵەى کە ڕێگە لە پارتى گیراوە بەشداریى یادى ئەنفال بکات دەڵێت: "ئەمڕۆ یادى ئەنفال حکوومەتى هەرێم لە چەمچەماڵ ئەنجامى دا نەک لە گەرمیان، ئێمەش بەشێوەیەکى ئاسایى سەردانى مەزارەکانمان کرد لە ناحیەى ڕزگارى و گەرمیان و فاتیحامان بۆ گیانى شەهیدان خوێندەوە، دواتر چووین بۆ پێشانگایەک کە لە مەزارەکە بەڕێوە چوو ئەوە بوو کە دووسێ هاووڵاتی هاتنە پێشەوە و بە ئێمەیان گوت کە لەبەر ئەوەى یادەکە لێرە واتە لە گەرمیان نەکراوەتەوە نامانەوێت هیچ بەرپرسێکى حیزبى بەشدارى بکات، ئێمەش گەڕاینەوە و بەئاسایى بینیمان، دواتر ئەو کەسانە هاتن داواى لێبوردنیان کرد و گتیان بەشدارى بکەن، بەڵام ئێمە وتمان مادام حەز ناکەن ئەوا ئێمەش ڕێز لەو بڕیارەتان دەگرین و بەشداریمان نەکرد".
ئەوەشى خستەڕوو "هیچ یادێک لە گەرمیان نەبووە تا من چەند سەعاتێک دواکەوم وەک لە ڕاگەیاندنەکان باس کراوە."
ئەمڕۆ ڕێوڕەسمى یادى بەدناوى "ئەنفال" بە شێوەیەکى فەرمى لە چەمچەماڵ کرایەوە لە هەندێک دەزگاى ڕاگەیاندن بڵاو کراوەتەوە، کە ڕێگە نەدراوە لە یادەکەى گەرمیان پارتى بەشدارى بکات لە کاتێکدا تەنیا یادى بەدناوى "ئەنفال" بە شێوەى فەرمى لە چەمچەماڵ بووە نەک ناوچەکانى گەرمیان.




