٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سلێمانی.. سەنتەرێكی تایبەت بۆ دیاریكردنی منداڵانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info
منداڵێکي خاوەن پێداويستيي تايبەت.

سلێمانی-KDP.info/ دەربارەی کردنەوەیسەنتەرێكی تایبەت بۆ دیاریكردنی منداڵانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، د. شەریف كەریم قەرەچەتانی، پسپۆڕی پێوانەیی زیرەكی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەم سەنتەرە یەكەم سەنتەر و تاكە سەنتەرە لە هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بۆ دیاریكردنی رێژە و پلەی ژیریی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە شێوەیەكی زانستی و پێشتر بۆ تاقیكردنەوەی ئاستی ژیریی منداڵانی خاوەنی پێداویستی دەبوایە رەوانەی دەرەوە بكرایە.

پارێزگاری سلێمانی، بەهرۆز محەممەد بۆ دەزگاكانی راگەیاندن باسی لە ئامانجی كردنەوەی سەنتەری ئۆتیزم لە سلێملنی كرد و گوتی، لە سەر داوای كۆمەڵێك كەس بوو لە زانكۆی سلێمانی و مەبەست لێی دۆزینەوەی رێژەی نەخۆشیی ئۆتیزمە و لەم سەنتەرەدا هەر سێ وەزارتی تەندروستی و پەروەردە و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم بە شێوەی هاوبەش كاری تیادا دەكەن.

لە سلێمانی و بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەری فەرمانگەی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و ژمارەیەك لە كەسانی پسپۆڕی بوارەكە و كەسوكاری نەخۆشانی ئۆتیزم، سەنتەری تایبەت بە دەستنیشانكردنی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت كرایەوە.

 

لە مەراسیمی كردنەوەی سەنتەرەكەدا، د. شەریف كەریم قەرەچەتانی، پسپۆڕی پێوانەیی زیرەكی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئەم سەنتەرە یەكەم سەنتەر و تاكە سەنتەرە لە هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بۆ دیاریكردنی رێژە و پلەی ژیریی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە شێوەیەكی زانستی و پێشتر بۆ تاقیكردنەوەی ئاستی ژیریی منداڵانی خاوەنی پێداویستی دەبوایە رەوانەی دەرەوە بكرایە، بەلام ئیستا ئێمە ئەم تاقیكردنەوانەمان كە خۆی لە ژمارەیەك تێست دەبینێتەوە كردەوە بە كوردی و لەم سەنتەرەدا لەگەڵ كەسانی دیكەی پسپۆڕدا هەڵسەنگاندن بۆ رێژەی نەخۆشانی ئۆتیزم دەكەین.

 

هاوکات د.میران ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە كردنەوەی ئەم سەنتەرە گوتی: لە هەفتەی ئایەندەوە هەفتەی دوو رۆژ پزیشكی دەروونی و منداڵان و مێشك و دەمار لەم سەنتەرە دەوام دەكەن بۆ دۆزینەوەی رێژەی ژیریی ئەو منداڵانەی كە پێشتر بە نەخۆشیی ئۆتیزم ئەژمار كراون بۆ ئەوەی رێژەی ژیرییان دیار بكرێت و بەوپێیە پەروەردە و سیستمی خوێندنیان بۆ دیاری بكرێت.

سلێمانی / ئارمان مەلازادە 

هەواڵی پەیوەندیدار