هەڵەبجە 5 خولەك ماتەمینی راگەیاند
__2014_04_14_h16m54s0__BA.jpg)
هەڵەبجە-KDP.info/ ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری هەڵەبجە ماوەی 5 خولەك ماتەمینی راگەیەندرا و لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیش لەبەردەم پەیكەری ئەنفال، مەراسیمیك بەرێوە چوو و چەندین پەیام ئاراستەی حكوومەتی عێراقی كران و تێیاندا داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەویی كەسوكاری ئەنفالكراوانی كوردستان دەكرد.
لەو مەراسیمەدا وتەی كۆمەڵەی ئەنفالكراوان و كومەڵەی قوربانیانی كیمیاباران و قائمقامی هەڵەبجە و بەرێوەبەری شەهیدان و چەندین پارچە شیعر و پەخشان بۆ رۆحی پاكی ئەنفالكراوانی كوردستان پێشكەش كران و دواتریش لەبەردەم پەیكەری ئەنفال و وێنەی كۆمەڵێك لە ئە نفالكراوانی هەڵەبجە چەندین تاجەگوڵینە لەلایەن كەسوكاری ئەنفالكراوان و سەنتەر و رێكخراوەكانەوە دانرا.
هەڵەبجەییەكانیش لە كانێكدا یادی كارەساتی ئەنفالیان كردەوە كە بەشێك لە دانیشتووانی رزگاربووی كیمیاباران هاوتای بەركەوتووانی پرۆسەی بەدناوی ئەنقال، بەر راگواستن و زیندانیكردن كەوتن لە نوگرە سەلمان لە خواری عێراق و زیندانی كران، كە دوای ئەشكەنجەدانیان زیاتر لە 50 كەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە 500 كەسیش تا ئیستاش بێسەر و شوێنن.
بێخاڵ خالید هەڵەبجە




