ئه‌ندامێكى عێراقییه : پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و ره‌وشێكی نادیار ده‌چێت

عاشور حامد ئه‌ندامی ئیئتیلافی عێراقییه رایگه‌یاند پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به‌ره‌و ره‌وشێكی نادیار ده‌چێت ، داواشی له لێژنه‌ی چاكسازی كرد كه ده‌ست به چاكسازی بكات به‌ر له ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان.
عاشور حامد له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند كه پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و ره‌وشێكی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت و چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه‌ی ولاتیش زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌گه‌ر نیازێكی پاك له ئارادا نه‌بێت . روونیشیكرده‌وه كه چاره‌سه‌ری گونجاو ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دابنرێت بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان چونكه به گوته‌ى خۆى گفتوگۆكان هیچ سوودێكیان نابێت، بۆیه پێویسته چاكسازی به‌ر له ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان ئه‌نجام بدرێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سالم دلی ئه‌ندامی فراكسیۆنی عێراقییه ئاشكرای كرد كه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه داوایه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مالكی و پێشبینیشی كرد بارودۆخه‌كه دوای ئه‌م داوایه زیاتر تووشی ئالۆزی ده‌بێت .
دلی له لێدوانێكدا به ئاژانسی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف سوورن له سه‌ر ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ مالكی ئه‌مه‌ش واده‌كات كه بارودۆخی سیاسی له عێراق دوای ناردنی ئه‌م داوایه بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ئالۆزی تێبكه‌وێت.




